هه‌ڵبژاردنی عێراق ڕکابه‌رییێکی نایه‌کسانه‌ له‌ که‌شی خۆف و ڕجادا

به‌شی یادداشت- محه‌مه‌د هادیفه‌ر له یادداشتێکدا نووسیویه‌تی ئه‌وه‌ی ڕاستیی هه‌رێمی کوردستانه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێک ده‌سه‌ڵات پشت ئه‌ستوورن به‌ هێزی سه‌ربازی و سیسته‌می ئه‌منی که‌ ئێستاش ده‌وری یه‌که‌م ده‌گێڕێت له‌ ژماره‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق.

کوردپرێس- ڕۆژی شه‌ممه‌/ 12ی ئایاری 2018 ڕۆژێکی چاره‌نووسسازه‌ که‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چوار ساڵی هاووڵاتییانی عێراق دیاری ده‌کرێت ئه‌گه‌رچی هه‌ست به‌ گۆڕانی ڕیشه‌یی له‌ سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت به‌ڵام دیاره‌ هێشتا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوووه‌ له‌و هه‌رێمه‌ 27 ساڵه‌یه‌دا ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سه‌ڵات ڕوو بدات. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی تاقمیان قه‌باره‌یێک چاره‌نووسی خۆیان به‌ حیزبه‌ لێژیوونێره‌کانه‌وه‌ گرێ بده‌ن و له‌ سێبه‌ری ئه‌و حیزبانه‌دا بگه‌نه‌ پشکووتن و له‌ پێکهاته‌ی نه‌ریتیدا ده‌ستیان به‌ ڕیفۆرم و چاکسازی بگات یان ئه‌وه‌ی بلکێن به‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و مه‌جالی ئه‌وه‌یان بۆ بڕه‌خسێت که‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی کوردستان ڕکابه‌ری بکه‌ن. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ ڕوانگه‌ی جۆربه‌جۆره‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. گرینگترین خوێندنه‌وه‌ی ئێستای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش ئه‌و لێکترازانه‌ په‌ره‌سه‌ندوووه‌یه‌ که‌ له‌ نێوان ڕه‌وت و قه‌باره‌ سیاسییه‌کاندا ده‌بینرێت. ڕه‌وتی شیعه‌ و کورد و له‌ ئه‌نجامدا عه‌ره‌بی سوننه‌ش زیاترین لێکترازانیان به‌ خۆوه‌ بینیوه‌. له‌ به‌ره‌ی عه‌ره‌بی شیعه‌دا گوتراوه‌ لێکترازانه‌که‌ تاکتیکی بوووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باڵانسێک بێت بۆ ڕاکێشانی هه‌موو عه‌ره‌ب و دیکه‌ی ڕه‌وته‌ ناشیعه‌کان و پێشگرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی ده‌سه‌ڵاتی کورد. ئه‌گه‌رچی ده‌ست و تێڕوانینی وڵاتانی دیکه‌ له‌و داڕشته‌ سیاسییه‌دا ده‌وری زۆری بینیوه‌ و مه‌رجه‌عییه‌تی باڵاش ناڕاسته‌وخۆ تیشکی خستۆته‌ سه‌ری به‌ڵام زۆرینه‌ی چاودێران ئه‌و ئارایشته‌یه‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کیی لێکترازانێکی تاکتیکی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. له‌ لایێکی تره‌وه‌ گومانیشی تێیدا نییه‌ پێکهێنانی ئه‌م خوله‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌و ئاسانییه‌ پێشبینی ناکرێت و بۆته‌ گرێ کوێره‌ییێکی دژوار.

ئه‌و په‌رته‌وازه‌یه‌ له‌ به‌ره‌ی قه‌ومیی کورددا ڕه‌نگ و بۆنێکی جیاوازی هه‌یه‌. ڕووداوه‌کانی پاش ئاکته‌وبری 2017ی که‌رکووک بۆته‌ سه‌ره‌کی ترین ئه‌نگێزه‌ی دروشمی لێکترازانی کورد ئه‌گه‌رچی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بۆته‌ پاساو و بیانوو بۆ پاکتاوی حیزبی به‌ڵام ئێستاش دۆسیه‌که‌ له‌ ڕیزی یه‌که‌می ڕێزبه‌ندییه‌ سیاسییه‌کانی کورددایه‌ و هێشتاکه‌ تازه‌یه‌.

ڕکابه‌ریی ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌وره‌ سیاسییه‌کان به‌ توانای دارایی و هه‌گبه‌ مێژووییه‌که‌یانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ گه‌نجانی به‌ره‌ی نوێ ڕاپه‌ڕینی شه‌عبانییه‌ی 1990 دیمه‌نێکی سه‌یره‌. له‌م نێوانه‌دا به‌ره‌ی ناوه‌نجی و شوێنکه‌وتووانی نه‌وشیروان مسته‌فای گۆڕانخواز له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵحی تێکنۆکرات له‌ سه‌ر دروشمی گۆڕان وه‌کوو به‌ره‌یێکی مامناوه‌ندی نێوان کۆن و نوێ ڕکابه‌ری ده‌که‌ن ئه‌گه‌رچی سه‌رکرده‌ تێکنۆکراته‌که‌ی سلێمانی ئێستاش گرفتاره‌ به‌ هه‌ندێک ناڕوونی و ناشه‌فافییه‌ت له‌ دۆسیه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆی له‌و دوو خوله‌ی سه‌رۆک وه‌زیران بوووه‌.

جێی سه‌رنجترین خاڵی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ره‌یێکن که‌ زۆرینه‌یان له‌ ده‌مووچاوی ناشیرینی دیکتاتۆریی سه‌دام نه‌گه‌یشتوون و به‌شی هه‌ره‌زۆریان له‌ که‌شی هه‌رێمدا گه‌وره‌ بوون. ئه‌و به‌ره‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ی لیستێکی یه‌کڕیزیان پێکهێناوه‌ ژماره‌یێکیشیان له‌ لیسته‌ خاوه‌ن ناوه‌کاندا ده‌بینرێن که‌ ده‌توانن ببنه‌ سه‌رچاوه‌ی گۆڕانی به‌ ئاسته‌می په‌یکه‌ری حیزبه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان. میانه‌ڕه‌وه‌کانی به‌ره‌ی نوێ و هه‌ڵگڕانی دروشمی گۆڕان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی ئێستاکه‌ و پێشخستنی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ر بنه‌مای ستایلی ڕۆژئاوا و ئاسیای باشوور ده‌لاله‌تن له‌ سه‌ر ئاوابوونی ته‌مه‌نی گه‌وره‌ و پێشه‌نگه‌کان و هه‌ڵهاتنی خۆری به‌ره‌ی نوێی له‌ ساحه‌ی سیاسیی کوردستان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستیی هه‌رێمی کوردستانه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێک ده‌سه‌ڵات پشت ئه‌ستوورن به‌ هێزی سه‌ربازی و سیسته‌می ئه‌منی که‌ ئێستاش ده‌وری یه‌که‌م ده‌گێڕێت له‌ ژماره‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق.

ئه‌گه‌رچی هه‌ست به‌ گۆڕانی ڕیشه‌یی له‌ سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت به‌ڵام دیاره‌ هێشتا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوووه‌ له‌و هه‌رێمه‌ 27 ساڵه‌یه‌دا ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سه‌ڵات ڕوو بدات. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی تاقمیان قه‌باره‌یێک چاره‌نووسی خۆیان به‌ حیزبه‌ لێژیوونێره‌کانه‌وه‌ گرێ بده‌ن و له‌ سێبه‌ری ئه‌و حیزبانه‌دا بگه‌نه‌ پشکووتن و له‌ پێکهاته‌ی نه‌ریتیدا ده‌ستیان به‌ ڕیفۆرم و چاکسازی بگات یان ئه‌وه‌ی بلکێن به‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و مه‌جالی ئه‌وه‌یان بۆ بڕه‌خسێت که‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی کوردستان ڕکابه‌ری بکه‌ن.

وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: شیلان محه‌مه‌دی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13956

Your Comment

You are replying to: .
captcha