مایه‌پووچانی سیاسی له‌مپه‌ر بۆ  هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌نێنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی باڵای هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ژماره‌یێک لایه‌نی عێراق به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ مایه‌پووچانی سیاسین و له‌مپه‌ر له‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌نێنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد موته‌لیبی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: ژماره‌یێک له‌ مایه‌پووچانی سیاسی کێشه‌ له‌سه‌ر ڕێگای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق دروست ده‌که‌ن. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پێشتر داوای ته‌داخولی بیانییان ده‌کرد بۆ پاسه‌وانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئێستا باس له‌ ئه‌گه‌ری ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ تێکڕای عێراقییه‌کان له‌ ئه‌گه‌ری ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن بێگانه‌کانه‌وه‌ ده‌ترسن و ده‌شڵێت: وڵاتانی بیانی هه‌وڵه‌کانیان بۆ دروست کردنی کێشه‌ له‌ ده‌زگاکانی بایۆمه‌تریی ده‌نگدان له‌ عێراق چڕ ده‌که‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13951

Your Comment

You are replying to: .
captcha