به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژێنڕاڵ فلیکس گهدنی فه‌رمانده‌ی سوپای به‌ریتانیا له هاوپه‌یمانیی دژه داعش و جێگری فه‌رمانده‌یی ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا ده‌ستیان داوه‌ته ئۆپه‌راسیۆنێکی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا که ئامانجه‌که‌ی پاک کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له چه‌کدارانی داعشه.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: دوایین ئۆپه‌راسیۆنی هێزه کوردییه‌کانی سووریا به هاوکاریی هێزه عێراقییه‌کان له دەوروبەری سنووره‌کانی دوو وڵات ئه‌نجام ده‌بێت و ئامانجه‌که‌ی ئه‌من کردنی ئه‌و ناوچانه‌یه.
ئه‌و فه‌رمانده‌ی سوپای به‌ریتانیا باسی ژماره‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعشی نه‌کرد که له ناوچه‌که‌دا ماونه‌ته‌وه به‌ڵام وتی که هێزه خۆجێییه‌کانی داعش جیا بوونه‌ته‌وه، ململانێی ناوخۆیی و شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان چه‌کدارانی داعش ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوووه.
ژێنڕاڵ گهدنی له کۆتاییدا وتی: هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌بی سووریا تا ئێستا زیاتر له 400 چه‌کداری داعشیان قۆڵبه‌ست کردوووه و ئێستاش له زینداندان.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment