یه‌که‌مین کاردانه‌وه‌ی زه‌ریف به‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌رجام

به‌شی ئێران- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یامێکی له‌ توویته‌ر بڵاو کرده‌وه‌ و له‌و په‌یامه‌دا ڕای‌گه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له‌ به‌رجام له‌لایه‌ن وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندامی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌ خه‌ملێندرا وه‌ڵامی ئێران ئاشکرا ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ تره‌مپ به‌ ئاماده‌ بوونی هه‌واڵنێران چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌رجامی ڕاگه‌یاند محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یامێکی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ر بڵاو کرده‌وه‌ و کاردانه‌وه‌ی به‌و کاره‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پیشان دا.

ناوبراو له‌ په‌یامه‌که‌یدا نووسیی: له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ پێشێلکارییه‌ به‌رده‌وامه‌کانی ئه‌مریکا له‌ به‌رجام و کشانه‌وه‌ی نایاساییی ئه‌و وڵاته‌ له‌و ڕێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ سه‌رۆک کۆماری ئێران ئه‌رکێکی خستۆته‌ سه‌ر شانی من و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی که‌ هه‌وڵێکی دیپلۆماتیک ئه‌نجام ده‌ده‌م بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ی که‌ ئایا دیکه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی به‌رجام ده‌توانن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له‌ به‌رجام به‌ ته‌واوه‌تی دابین بکه‌ن یان نا. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بابه‌ته‌ کاردانه‌وه‌ی ئێمه‌ ئاشکرا ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13945

Your Comment

You are replying to: .
captcha