بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: کاندیدی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا، موحەرەم ئینجە بووکەڵە شانۆیێکە کە کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ ڕێبەری جەهەپە دەیجووڵێنێت.
سەرکۆماری تورکیا گوتی: لەگەڵ ئەوانەی کە لە رابردوودا لەگەڵماندا بوون و دواتر ئاراستەی جیاوازیان بۆ خۆیان ھەڵبژارد، رێگەی دیکە و ئامانجی تریان بۆخۆیان دیاریی کرد، ھیچ شتێکمان جگە لەوەی پێیان بڵێن 'خواتان لەگەڵ' لەدەست نەدەھات، ھەر بەوشێوەیەشمان کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەی وتەکانی کاندیدی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، موحەرەم ئینجە گوتی: "بەتایبەتی نامەوێ باسی گفتوگۆییەکانی نێو کەناڵەکان بکەم. چونکە نامانەوێ ھیچ کەسێک لەسەر حیسابی ئێمە سیاسەت بکات. بەڵام دەتوانم لە ناوەندی پارتەکەم پێشوازی لێ بکەم. لێرەدا پرسی پێشوازی کردن شتێکی دیکەیە و موحەرەم ئینجە بووکەڵە شانۆیێکە کە کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ ڕێبەری جەهەپە دەیجووڵێنێت.
سەرچاوە: جمهوریت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment