به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌وه ده‌ڵێت: فیلمی (ئه‌یلان) له یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تیی ڕه‌سام به‌شداری كرد و خه‌ڵاتی سێهه‌مین باشترین فیلمی وه‌رگرت.
ناوبراو وتیشی: ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره ده‌رهێنه‌رێک له هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵاتێكی له‌و شێوه‌یه وه‌رده‌گرێت.
ده‌رهێنه‌ری فیلمی (ئه‌یلان) ئاماژه به‌وه ده‌كات له فێستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین فیلم به نوێنه‌رایه‌تیی 92 وڵات به‌شدار بوون و فیلمی 45 وڵات كێبركێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كانیان ده‌كرد.
به وته‌ی جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه "چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له سووریا شه‌ڕ ده‌ست پێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ڕێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێ ده‌كه‌ون به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی."
فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و ئومێد ڕۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوووه و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوووه.
دواهه‌مین فیلمی سینه‌ماییی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر فیلمێک بوو به ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له كه‌متر له ساڵێكدا له 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.
جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر ڕه‌حمان له‌دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره و له ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستی داوه‌ته كاری سینه‌مایی و له نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوووه و له 13 فیلمی سینه‌ماییی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوووه و له‌ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment