کوردپرێس:
دوای ئەوەی كەسێك بەناوی پیر لوقمان ڕێبەری زەردەشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا سووكایەتیی بە سەركردەی كورد (سەڵاحەددینی ئەیوبی) كرد، ئەوەش نیگەرانی كەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی و چاڵاكوانانی تۆڕٍە كۆمەڵایەتییەكانی لێكەوتەوە، ئەندامێكی داواكاری گشتی سكاڵای لەسەر ئەو كەسە تۆمار كردووە.
موحەمەد رێكانی ئەندامی داواكاری گشتی لە دەستەی مافی گشتی لە سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی سكاڵای دژی پیر لوقمان تۆماركرد لە بەر ئەوەی سوكایەتیی بەئایینی ئیسلام و سەڵاحەددینی ئەیوبی كردووە.
Your Comment