عه‌لاوی له‌باره‌ی به‌لاڕێدابردنی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران و کڕینی ده‌نگه‌کانیان هۆشدار ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ داوا له‌ هاووڵاتییانی عێراق ده‌کات که‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان بکه‌ن و له‌باره‌ی به‌لاڕێدا بردنی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران و یاری کردن به‌ ده‌نگه‌کانیان هۆشدار ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 16ی گوڵان ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ له‌ لێدوانێکدا له‌ شاری ناسریه‌ ناوه‌ندی پارێزگای زیقار و له‌ میتینگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ڕای‌گه‌یاند: ده‌بێ خه‌ڵک به‌ شێوه‌یێکی به‌رفراوان له‌ هه‌ڵبژاردن به‌شداری بکه‌ن و به‌ربژێریی باشتر هه‌ڵبژێرن.

ناوبراو هۆشداری له‌باره‌ی به‌لاڕێدابردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ران له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و کڕین و یاری کردن به‌ ده‌نگه‌کانیان ده‌دات و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌ڕێوه‌چوونی دادپه‌روه‌رانه‌ و شه‌فافی هه‌ڵبژاردن ده‌کاته‌وه‌ چوونکه‌ خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی چاره‌نووسساز له‌ مێژووی گه‌لی عێراق و پڕۆسه‌ی سیاسی دێته‌ ئه‌ژمار.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13886

Your Comment

You are replying to: .
captcha