بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "کەریم تەمیمی" وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە جەختی کردەوە ژماری چاودێران بەتایبەت چاودێرانی بیانی و نێونەتەوەیی کە وەکوو کۆڵەکەی سەرەکی متمانە کردن بە دروستیی هەڵبژادنەکان دێنە ئەژمار لە بازنەکانی دەنگدان زیاد دەکرێن.
تەمیمی وتیشی بوونی ئەو چاودێرانە لە پاڵ هەوڵی پێویستدا دەبێتە هۆکاری ڕێگری کردن لە ساختەکاری و سەلماندنی خواست و ئیرادەی دەنگدەران.
ناوبراو وتیشی ناوی چاودێرانی خۆجێیی سەربە ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان تۆمار دەکرێت و ژماریشیان ڕوو لە زیاد بوونە و کۆمیسیۆن لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لەوان یەکێتیی ئەورووپا، ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی و ئیتیحادییەی عەرەب و باڵوێزخانەکان لە عێراق داوای هاوکاریی کردووە و چاوەڕوان دەکرێت ژماری چاودێران زیاد ببێتەوە.
سەرچاوە: کنوز میدیا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment