فه‌رمانده‌یێکی په‌که‌که‌ له‌ پارێزگای سێرتی تورکیا ده‌ستگیر کرا

به‌شی تورکیا- ئه‌و تیرۆریسته‌ی له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای توركیادا له‌ سێرت ده‌ستگیر كرا، عوسمان ئۆزۆناڵه‌ كه‌ نازناوی "مالیک"ه‌ و له‌ لیستی سووری تیرۆریسته‌ داواكراوه‌كاندایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا دژی بنکه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ پارێزگای سێرتی تورکیا موه‌حێدی باشچی به‌ نازناوی "عادڵ" یه‌کێک له‌ فه‌رمانده‌کانی په‌که‌که‌ که‌ له‌ لیستی تیرۆری وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیادایه‌ کوژرا و عوسمان ئۆزۆناڵه‌ كه‌ نازناوی "مالیک"ه‌ و یه‌کێک له‌ فه‌رمانده‌ باڵاکانی په‌که‌که‌ دێته‌ ئه‌ژمار و له‌ لیستی سووری تیرۆریسته‌ داواكراوه‌كاندا بوو،‌ ده‌ستگیر کرا.

ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزه‌کانی ژه‌نده‌رمه‌ی تورکیا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌ستگیرکردنی عوسمان ئۆزنال ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و فه‌رمانده‌ی په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌رۆحی پارێزگای سێرت له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ژه‌نده‌رمه‌وه‌ به‌ زیندوویی ده‌ستگیر کرا و وێنه‌کانی ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سه‌ش له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانه‌وه‌ که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆندا به‌شدارییان کردبوو، تۆمار کراوه‌. هه‌روه‌ها فیلمی کاتی ته‌سلیم بوونی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی په‌که‌که‌ له‌ میدیاکانی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13782

Your Comment

You are replying to: .
captcha