بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سزایی تمڵی، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە وتەکانیدا ئاماژەی بە هەڵبژادرنەکانی 24ی جانیڤێریی 2018 لە تورکیا دا و ڕایگەیاند: پارتی دیموکراتیکی گەلان کێشەی گەیشتن بە ڕێژەی پێویستی بۆ بەشداریی لە هەڵبژادرنەکاندا نییە. وەکوو هەڵبژادرنەکانی 7ی جوون و 1ی نۆڤێبێر بە شێوەیێکی بەهێز ئاستی پێویست تێدەپەڕێنین.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا زیادی کرد: ئەوانەی کە ئیرادەی میللەت دەدزن ئەوانەن کە هەڵبژێردراوانی خەڵک لە کاری خۆیان دوور دەخەنەوە و دەست نیشان کراوانی خۆیان لە جێگایان دادەنێن. یەکەمین کاری دەست نیشان کراوەکانی ئاکپارتی لە پارێزگا کوردنشینەکان گەندەڵی بوو. ئێستاش هەموویان خۆیان ئامادە کردووە تا وەکوو کاندیدی پارتی داد و گەشە لە هەڵبژادرنەکاندا بەشداری بکەن. ئەوان کاتێک لێرەن کوردن و کاتێک دەچنەوە ئەنقەرە دەبنە گورگ.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment