هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بۆ سەر گوندێکی سووریا

بەشی سووریا/کوردی- فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەمە هێرشیان کردە سەر گوندێکی سووریا و 30 کەسیان کوشت و 50 کەسی دیکەش بریندار کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی دەوڵەتی سووریا ڕایانگەیاند کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان گوندی «الفاضا» لە نزیکیی شاری «الشدادی» سەربە پارێزگای «حسکە»یان بوردوومان کردووە.

لەو بوردوومانەدا زیاتر لە 30 هاووڵاتیی سووری کوژران و 50 کەسی دیکەش بریندار کراون.

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هەروەها ژمارەیێکی زۆر لە خانووبەرەی خەڵکیان ڕووخاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13759

Your Comment

You are replying to: .
captcha