ڕیکاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گرینه‌به‌ر که‌ سووکایه‌تییان به‌ کاندیده‌ ژنه‌کان کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- داواكاری گشتیی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ناوزڕاندن و سووكایه‌تی پێكردنی كاندیده‌كان به ‌تایبه‌ت كاندیده‌ ژنه‌كان دێته‌ ده‌نگ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت "ڕێكاری یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێک كه‌ ئه‌م كرده‌وه‌ تاوانییه‌ ئه‌نجام بدات".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی داواكاری گشتیی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی سووكایه‌تی پێكردن به ‌كاندیده‌كان به‌ تایبه‌ت كاندیده‌ ژنه‌كان له ‌ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕای‌گه‌یاند: "له ‌ئێستادا له عێراق و كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی سووكایه‌تی پێكردن به‌ كاندیده‌كان به‌ گشتی و ژنان به تایبه‌تی له‌سه‌ر گشت لیست و قه‌واره‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایار ده‌ستی پێكردوووه ‌و كاندیده‌ ژنه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر شاڵاوێكی توندی ناو زڕاندن و سووكایه‌تی پێكردن، هه‌ر له ‌دروست كردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی ناڕاست كه‌ به ‌شێوه‌ی ناشیاو دروست كراوه‌ و شێوانی وێنه‌كانیان".

داواكاری گشتیی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "ئه‌مه‌ پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤه‌ و بێ جیاوازی و به‌پێی مادده‌ی 1 و 2ی یاسای داواكاری گشتی ژماره‌ 159ی هه‌مواركراو ماده‌كانی 433، 434، 438ی سزادانی عێراقی ژماره‌ 111ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو ڕێكاری یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێک كه‌ ئه‌م كرده‌وه‌ تاوانییه‌ ئه‌نجام بدات".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13746

Your Comment

You are replying to: .
captcha