ناوچه‌یێكی ئازادی بازرگانی له‌ نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم ئه‌نجامدانی‌ كۆنفرانسێكی ئابووری له‌ نێوان كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران و هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یێنێت و ئاشكرای ده‌كات كه‌ به‌رپرسانی باڵای هه‌ر دوو لا ئاماده‌ ده‌بن و ده‌شڵێت: كردنه‌وه‌ی ناوچه‌یێكی ئازادی بازرگانی له‌ نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان به‌ چڕی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم له ‌كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆنفڕانسێكی ئابووری له ‌نێوان كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران و هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ بچێت و تێیدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یێک وه‌زیری په‌یوه‌ندیداری هه‌رێم و وه‌زیری بازرگانیی عێراق و ئێران و به‌شێک له‌ پارێزگا سنوورییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران ئاماده‌ ده‌بێت.

سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم وتیشی: هه‌ر له ‌كۆنفڕانسه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی ئابووری و بازرگانی بابه‌تی كردنه‌وه‌ی ناوچه‌یێکی ئازادی بازرگانی له ‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان به ‌چڕی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و پارێزگاره‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌ هاوسنووره‌كانیان له‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران به ‌چڕی گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌رزه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌ن و باس له‌ چۆنیه‌تیی ئاماده‌كاری بۆ به ‌فه‌رمی ناساندنی ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌كان ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13737

Your Comment

You are replying to: .
captcha