ڕێوڕەسمی توندی ئەمنی لە ئەستەمبۆڵ بۆ ڕێگری کردن لە گردبوونەوەی کرێکاران

بەشی تورکیا- دەوڵەتی تورکیا ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی ڕابردوو هەر چەشنە گربوونەوەیێکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار قەدەغە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە لە هەموو ناوچەکانی ئەستەمبۆڵ ڕێوڕەسمی ئەمنییان ڕاگەیاند. بەتایبەت لە مەیدانی تەقسیمی ئەستەمبۆڵ کە هەموو ساڵێک گردبوونەوەی بەربڵاوی ڕۆژی جیهانیی کرێکار بەخۆیەوە دەبینێت.

شایانی باسە لە حاڵێکدا گردبوونەوەکان لە ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە تورکیا قەدەغە دەکرێت ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان و سندیکا کرێکارییەکان ڕایانگەیاندووە لەو ڕۆژەدا گربوونەوەی بەربڵاو پێکدێنن.

سەرچاوە: هەواڵدەریی تایم تورک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13732

Your Comment

You are replying to: .
captcha