هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە عەفرین بکشێنەوە

بەشی سووریا- لە بەیاننامەیێکدا کە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردانی سووریا (ENKS) دەرکراوە لە هێزە چەکدارەکانی تورکیا داوا کراوە عەفرین بەجێ بێڵن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردانی سووریا لە بەیاننامەیێکدا داوا لە هێزەکانی تورکیا دەکات عەفرین چۆڵ بکەن.

لە بەیاننامەکەی ئەنەکەسە-دا هاتووە: دەبێت هەموو لەمپەڕەکانی گەڕانەوەی خەڵکی عەفرین بۆ خانووەکانیان لابدرێت. عەفرین دەبێت لە لایەن هێزە نێونەتەوەییەکانەوە بەرگریی لێبکرێت. دەبێت هەموو ئەو هەوڵانەی کە بۆ گۆڕینی پێکهاتەی حەشیمەتی عەفرین دەدرێت تۆمار بکرێت.

هەروها ئەنجومەنی ناوەندیی هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردانی سووریا لە بەیاننامەکەیدا ڕەخنەی لە ڕەفتاری پەیەدە گرت و دەستگیر کردنی سەرکردەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی لە باکووری سووریا مەحکووم کرد.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 6013

News Code 13731

Your Comment

You are replying to: .
captcha