ڕێبەری باڵای شۆڕش: پێی ئەمریکا لە ناوچەکە دەبڕێت

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕش جەختی کردەوە ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن بە بزواندنی سعوودیا و چەند وڵاتی دیکە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕووبەڕوویان بکەنەوە و وتیشی: پێی ئەمریکا لە ناوچەکە دەبڕێت.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ دووشەممە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە گەڵ هەزارن کرێکار دیداریان کرد و ڕایگەیاند: سەرەکیترین پلان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەڕی ئابوورییە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: ئەمڕۆ ژووری شەڕ لە دژی ئێمه وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکایە.

ڕێبەری لەم دیدارەدا ئاماژەی دا بەوەی کە ئەمڕۆ ژووری شەڕ دژی ئێمە ، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکایەو وتیان: ڕێگای بەرەنگاریی دوژمنان لەگەڵ ئێران، بەرەنگاریی ئابووریە و جەختیشیان کرد کە تەنیا ڕێگای بەرەنگاریی لەگەڵ ئەم شەڕە، پشتیوانی لە بەرهەمی ئێرانی و پشت بەستن بە توانایی و دەفرایەتی ناوخۆییە.

ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیشیان : ئەرکی دەوڵەتەکان ئەوەیە کێشە و لەمپەڕی بەردەم کارخولقێنەران و کرێکاران لادەن بۆ ئەوەی بەرهەم هێنان زیاتر بکات و خەڵکیش دەبێ بەرهەمی ئێرانی بکڕن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە ئاماژە بە شەڕ و نائەمنی و خوێنڕشتن بە هۆی بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە ڕایانگەیاند: ئەو کەسەی کە دەبێ لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بڕواتە دەرەوە، ئەمریکایە نەک کۆماری ئیسلامی و هەروا کە چەند ساڵ پێش ئێستا وتم: سەردەمی لێدە و دەرچۆ تەواو بووە.

ئەوەشیان وت کە ئێستا ئەوان تەرکیزیان کردووەتە سەرشەڕی ئابووری و شەڕی فەرهەنگی و ژووری شەڕی ئابووری لەگەل ئێران، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکایە.

ڕێبەری زیادیان کرد: من ناڵێم لەگەڵ جیهان پێوەندیمان بپچڕێت، بەڵام پشت بەستن بە دەرەوەی سنوورەکان هەڵەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13729

Your Comment

You are replying to: .
captcha