بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ دووشەممە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە گەڵ هەزارن کرێکار دیداریان کرد و ڕایگەیاند: سەرەکیترین پلان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەڕی ئابوورییە.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: ئەمڕۆ ژووری شەڕ لە دژی ئێمه وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکایە.
ڕێبەری لەم دیدارەدا ئاماژەی دا بەوەی کە ئەمڕۆ ژووری شەڕ دژی ئێمە ، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکایەو وتیان: ڕێگای بەرەنگاریی دوژمنان لەگەڵ ئێران، بەرەنگاریی ئابووریە و جەختیشیان کرد کە تەنیا ڕێگای بەرەنگاریی لەگەڵ ئەم شەڕە، پشتیوانی لە بەرهەمی ئێرانی و پشت بەستن بە توانایی و دەفرایەتی ناوخۆییە.
ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیشیان : ئەرکی دەوڵەتەکان ئەوەیە کێشە و لەمپەڕی بەردەم کارخولقێنەران و کرێکاران لادەن بۆ ئەوەی بەرهەم هێنان زیاتر بکات و خەڵکیش دەبێ بەرهەمی ئێرانی بکڕن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە ئاماژە بە شەڕ و نائەمنی و خوێنڕشتن بە هۆی بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە ڕایانگەیاند: ئەو کەسەی کە دەبێ لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بڕواتە دەرەوە، ئەمریکایە نەک کۆماری ئیسلامی و هەروا کە چەند ساڵ پێش ئێستا وتم: سەردەمی لێدە و دەرچۆ تەواو بووە.
ئەوەشیان وت کە ئێستا ئەوان تەرکیزیان کردووەتە سەرشەڕی ئابووری و شەڕی فەرهەنگی و ژووری شەڕی ئابووری لەگەل ئێران، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکایە.
ڕێبەری زیادیان کرد: من ناڵێم لەگەڵ جیهان پێوەندیمان بپچڕێت، بەڵام پشت بەستن بە دەرەوەی سنوورەکان هەڵەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment