دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی کۆ دەبێتەوە

بەشی جیهان- کۆشکی سپی بەرنامەی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لە داڤۆس بڵاوکردەوە و بەپێی بەرنامەکە لەگەڵ کۆمەڵێک سەرۆک کۆ دەبێتەوە.

کوردپرێس: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، کۆشکی سپی بەرنامەی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بڵاو کردووەتەوە کە بەجیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سیمۆنێتا سۆماروگا، سەرۆکی سویسرا و عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پاکستان کۆ دەبێتەوە.

پێشتر سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌ بانگهێشتێکی فه‌رمى به‌شدارى له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهانيى داڤۆس ده‌كات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

هاوکات بەپێی بەرنامەی کۆڕبەندەکە، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق رۆژی چوارشەممە 22ـی کانوونی دووەم لە کاژێر 18:00 گوتاری دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 21-01-2020، کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووریی داڤۆس لە شارۆچکەی داڤۆس لە رۆژهەڵاتی سویسرا دەستپێدەکات، لە کۆڕبەندەکە دەیان سەرکردە، گەورە بازرگان و چالاکوان بەشداری دەکەن.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 137260

Your Comment

You are replying to: .
captcha