PKK‌ له‌ شه‌نگال ده‌کشێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕای‌گه‌یاند: ڕه‌وتی پاشه‌کشێی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK‌) له‌ شاری شه‌نگال ده‌ستی‌پێکردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حما خه‌لیل له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هێزه‌کانی PKK‌ له‌ حاڵی پاشه‌کشێ له‌ شاری شه‌نگالن و داوای له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کرد بۆ زه‌مانه‌ت کردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی شه‌نگال، ده‌ست بده‌نه‌ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌.

خه‌لیل سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا له‌ باره‌ی هێرشی سه‌ربازیی بۆ شه‌نگال وتی: هه‌ر جۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی له‌ شه‌نگال و هه‌ر ناوچه‌یێکی دیکه‌ له‌ عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سدا نییه‌، بۆیه‌ خوازیاری خۆڕاگری و دووری گرتن له‌ هه‌ڕه‌شه‌ین.

ناوبراو زیادیشی کرد: تا ئێستا به‌ هۆی داخراوه‌بوونی ڕێگاکان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێ ڕێزی به‌ ئێزدییه‌کان له‌ شاری شه‌نگال، ته‌نها له‌سه‌دا 10ی ئاواره‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌و شاره‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13708

Your Comment

You are replying to: .
captcha