بەپێی هەواڵی کوردپرێس حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران پێوەندییێکی تەلەفونیی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا ئەنجام داوە و لەو پێوەندییە تەلەفونییەدا جەختی کردۆتەوە کە ئێران هەرگیز ئامادە نییە ئیلتیزام بە هیجی ترەوە بکات جگە لەوەی لە دەقی ڕێککەوتنەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
پێوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی فەڕەنسا زیاتر لە یەک کاتژمێری خایاند و تێیدا تەرکیز کرایە متمانەی دوو لایەن بەرانبەر بە یەکتر و ڕۆحانی دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا بە ئاشکرا دەقی ڕێککەوتنەکە پێشێل دەکات.
بڕیارە ڕۆژی 12ی ئەیار دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە سەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆی یەکی ئەورووپی بڕیار بدات ڕۆحانی لەو بارەیەشەوە وتی: ئەمریکا ڕۆژی 12ی ئەیار هەر بڕیارێک بدات ئێمە پێشتر ئامادەکاریمان بۆ کردووە چوونکە لەم ماوەیەدا کۆمەڵێک بڕیاری گرینگکان لە سەر کاری بانکی و دراوەکان کردووە.
ناوبراو جەختیشی کردەوە: تەنانەت ئەگەر ەمریکا ڕۆژی 12ی ئەیار بڕیاری مانەوە و قبووڵ کردنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بدات ئێمە لێی قبووڵ ناکەین کە ئەو ڕەفتارەی پێشووی خۆی درێژە پێبدات.
لای خۆیشیەوە سەرۆکی فەڕەنسا دووپاتی کردەوە کە بە هەموو شێوازێک پشتگیری لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە دەکەن چوونکە ئەو ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی سەقامگیریی ناوچەکە و متمانەی نێوان وڵاتان.
Your Comment