لێناگه‌ڕێین قاچاخچی و مافیاكانی نه‌وت جارێكی تر یاری به‌ چاره‌نووسی كه‌ركووک بكه‌ن

به‌شی سووریا- د. به‌رهه‌م سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و دادپه‌وه‌ری رای‌گه‌یاند: جارێكی دیكه‌ رێگه‌ ناده‌ن و لێناگه‌ڕێن قاچاخچی و مافیاكانی نه‌وت یاری بە چاره‌نووسی كه‌ركووک بكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. به‌رهه‌م له‌ میانی وتارێكدا له‌ بانگه‌شه‌ی لیستی نیشتمان له‌ شاری كه‌ركووک وتی: "به‌ دڵنیایییه‌وه‌ ده‌ڵێین به‌ بێ ره‌چاو كردنی پێگه‌ی كورد ئه‌منییه‌تی كه‌ركووک دابین ناكرێت و ده‌بێت كورد به‌شدار بێت له‌ دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كه‌ركووكدا."

د. به‌رهه‌م وتیشی: "نه‌ كورد هێنده‌ لاوازه‌ نه‌ به‌غدا هێنده‌ به‌هێزه‌ تا زه‌لیلی قبووڵ بكات و كه‌ركووک زه‌لیلی قبووڵ ناكات."

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "كاتییه‌تی له‌ ڕێگه‌ی ئیداره‌یێكی باشی خزمه‌تگوزاره‌وه‌، خێر و بێره‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت، كاتی هاتوووه‌ كه‌ركووک به‌ ڕاستی سوودمه‌ند بێت له‌ پتڕۆ دۆلار و ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ گه‌نجه‌كانی فه‌راهه‌م بكرێت، پێمان ده‌كرێت."

د. به‌رهه‌م رونیشی كرده‌وه‌: "ده‌توانین ئه‌م كێشه ‌و گرفتانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ هه‌ن به‌ تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ زمانی كوردی و مامۆستایانی كه‌ وابه‌ستی وه‌زعی هه‌رێمن، له‌م دڵه‌ڕاوكێ و وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ رزگاریان بكه‌ین، ده‌كرێ به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ و به ‌ده‌نگی ئێوه‌، ئێمه‌ ده‌نگی ره‌سه‌نی ئێوه‌ بین، كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشانه‌تان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13687

Your Comment

You are replying to: .
captcha