هه‌ده‌په‌ چاوی له‌ سه‌د کورسی په‌رله‌مانی تورکیایه‌

به‌شی تورکیا- هه‌ده‌په‌ ڕای‌گه‌یاند: چاویان له‌ ١٠٠ کورسی په‌رله‌مانی تورکیایه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌که‌ی ئه‌و وڵاته و کاندیدیشمان بۆ سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زای ته‌مه‌ڵی هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ ڕایگه‌یاندوووه‌ ئامانجی پارته‌که‌یان له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی تورکیادا به‌ده‌ستهێنانی ١٠٠ کورسی په‌رله‌مانه‌ به‌ مه‌رجێک ده‌بێت ڕێگری له‌ هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌ت بکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا.

سه‌زای ده‌شڵێت: له‌ هه‌ڵبژاردنی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٥دا هه‌ده‌په‌ ٨٠ کورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووه‌مدا ژماره‌ی کورسییه‌کانی بۆ ٥٩ دابه‌زی و ئێستاش پارته‌که‌ پێی وایه‌ ته‌نانه‌ت ٨٠ کورسیش که‌مه‌ بۆیان و چاوه‌ڕوانی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها په‌روین بۆڵدان هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ ڕایگه‌یاندوووه‌ نابێت هیچ کوردێک ده‌نگ به‌ ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ى بدات.

سه‌رچاوه‌: لڤین پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13686

Your Comment

You are replying to: .
captcha