پەیامەكەی عەبادی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرا دەكرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی نەسڕو، لە كاتی سەردانی كردنی بۆ هەرێمی كوردستان بە مەبەستی ناساندنی كاندیدای لیستەكەی، دوو پەیامی گرنگی بۆ خەڵكی كوردستان ڕاگەیاند و وتەبێژی لیستەكەشی ئەو پەیامە بە مژدە ناو دەبات و ڕاشی‌دەگەیێنێت: "ناوبراو بەڵینی داوە كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆتایی پێ بهێنێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆتاییی هەفتەی ڕابردوو حەیدەر عەبادی سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و بەشداری لە ڕێوڕەسمی ناساندنی لیستی هاوپەیمانیی نەسڕو كاندیدەكانی كرد.

لە بارەی پەیامەكەشیەوە، ئیبراهیم ڕەشید وتەبێژی هاوپەیمانێتی نەسڕ لە سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: عەبادی لە سەردانەكەیدا دوو مژدەی بۆ خەڵكی كوردستان و مووچەخۆران ئاشكرا كردوووە و بەڵێنی جێبەجێ كردنیشی داوە دوور لە بانگەشەی هەڵبژاردن.

وتیشی:" عەبادی وەک مژدەیێک بڕیاریدا لە ماوەی دوو هەفتەدا كۆی پارەی جووتیارانی هەرێم بدات، مژدەی دووەمیشی ئەوە بوو تا وەكوو كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەكرێن، بەردەوام دەبێت لە ناردنی 317 ملیار دینار مانگانە بەبێ هیچ دواكەوتنێک بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، بەوەش كێشەی دواكەوتنی مووچە چارەسەر دەكات".

بە وتەی ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانێتیی نەسڕ، عەبادی جەختیشی كردۆتەوە كە ئەو بڕیارەی دەباتە سەر و لە دوای ئەم كابینەیەش، ئەو دوو بەڵێنە وەک خۆی دەمێننەوە.

هەر لەو بارەیەشەوە، جەرجیس گولیزادە، سەرۆكی لیستی (نەسر) لە پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: یەكێک لە ئەركە سەرەكییەكانمان بۆ چوونە بەغدا، چارەسەر كردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبێت، حەیدەر عەبادی بەرنامەیێكی گشتی هەیە لە ڕووی سیاسی و ئابورییەوە، تا بە چارەسەری كێشەكانی لەگەڵ هەرێم دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13669

Your Comment

You are replying to: .
captcha