هێزی پێشمەرگە بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکووک مەرجی هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوانیی دووی پێشمەرگە دەڵێت ئەگەر پێشمەرگە بۆ کەرکووک بگەڕێتەوە دەمانەوێت یەکسان بین لەگەڵ ھێزە عیراقییەکان لەو ناوچانەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا مەریوان محەمەد فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوانیی دووی سەر بەھێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەیێکدا لە نێوان پێشمەرگە و عێراق و ئەمریکا بەسەرپەرشتی ژەنەراڵیکی ئەمریکی، پەیامێکمان پێڕاگەیێنرا کە وەک پێشمەرگە بگەڕێینەوە بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان.

ناوبراو وتیشی: پێمانڕاگەیاند ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان، دەمانەوێت یەکسان بین لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان لەو ناوچانەدا، چوونکە ناکرێت ھێزی پێشمەرگە بۆ شەڕی داعش بەکار بھێنرێت، لە کاتێکدا لەناو گەڕەکەکانی کەرکووک و بازگەکاندا ھیچ ھێزێکی پێشمەرگە بوونی نەبێت.

فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوانیی دوو ڕەتیشی کردەوە حکوومەتی ھەرێم ڕێگر بووبێت لە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13661

Your Comment

You are replying to: .
captcha