بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا مەریوان محەمەد فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوانیی دووی سەر بەھێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەیێکدا لە نێوان پێشمەرگە و عێراق و ئەمریکا بەسەرپەرشتی ژەنەراڵیکی ئەمریکی، پەیامێکمان پێڕاگەیێنرا کە وەک پێشمەرگە بگەڕێینەوە بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان.
ناوبراو وتیشی: پێمانڕاگەیاند ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان، دەمانەوێت یەکسان بین لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان لەو ناوچانەدا، چوونکە ناکرێت ھێزی پێشمەرگە بۆ شەڕی داعش بەکار بھێنرێت، لە کاتێکدا لەناو گەڕەکەکانی کەرکووک و بازگەکاندا ھیچ ھێزێکی پێشمەرگە بوونی نەبێت.
فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوانیی دوو ڕەتیشی کردەوە حکوومەتی ھەرێم ڕێگر بووبێت لە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment