په‌رله‌مانتارانی ئه‌مریکا گوشار ده‌که‌نه‌ سه‌ر پێنتاگۆن بۆ پاڵپشتی کردنی کوردی سووریا

به‌شی جیهان- ڕۆژنامه‌ی لۆس ئانجلێس تایمز ئه‌وه‌ی دڕکاندوووه‌ که‌ ڕاجیاوازی هه‌یه‌ له‌ نێوان به‌رپرسانی حکوومی ئه‌مریکا و ژماره‌یێک له‌ کۆنگرێسمانه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ پشگیری کردنی کوردی سووریا له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا بۆیه‌ ژماره‌یێک له‌ کۆنگرێسمانه‌کان داوایان له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا کردوووه‌ پشت له‌ کورد نه‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا هێزی کوردی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا به‌ تیرۆریست و سه‌ر به‌ په‌که‌که‌ ده‌زانێت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردوووه‌ که‌ پاش داگیر کردنی عه‌فرینیش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هێرشی خۆی بۆ دیکه‌ی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورد. له‌لایێکی‌تریشه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ داوای کردوووه‌ زوو به‌ زوو دوو هه‌زار هێزی ئه‌مریکی له‌ سووریا بکشێنه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی لۆس ئانجلێس تایمزی ئه‌مریکی ئه‌مڕۆ له‌ ڕاپۆرتێکی خۆیدا ڕاجیاوازی و ململانێی کۆنگرێسمانه‌کانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک به‌رپرسی ئه‌مریکی و دۆناڵد تره‌مپ ده‌خاته‌ ڕوو ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکی له‌ وڵاتی سووریا.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که‌ کۆنگرێسمانه‌کان ئه‌وه‌یان کردۆته‌ به‌ڵگه‌ که‌ داعش هێشتاکه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ سووریا له‌ناو نه‌چوووه‌ و له‌لایێکی‌تریشه‌وه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ پاش کشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکی تورکیا کورده‌کان بکاته‌ ئامانج به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌و ئیدعایه‌ش هێرشی به‌رفراوانی تورکیا بۆ عه‌فرین و داگیر کردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بوو که‌ 18ی مارچی 2018 ڕووی دا.

هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌که‌ی لۆس ئانجلێس تایمز کۆنگرێسمانه‌کانی ئه‌مریکا گوشاریان کردوووه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشت له‌ کورد نه‌کات.

کۆنگرێسمان لینسی گراهام هۆشداری به‌ جه‌یمز ماتیز و ژۆزێف دانفۆرد داوه‌ که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هێزی دیموکراتیی سووریا که‌ له‌ کورد و عه‌ره‌ب پێکهاتوووه‌ و هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ هێرشی بکرێته‌ سه‌ر.

گراهام پرسیاری له‌ ماتیز کردوووه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ زوو به‌ زوو سووریا چۆڵ بکه‌ین تورکیا کورد ده‌کاته‌ ئامانج ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ کورده‌کان پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ری ئێمه‌ بوون بۆ له‌ ناوبردنی داعش له‌ سووریا. ئایا ئێوه‌ نیگه‌رانی ئه‌و بابه‌ته‌ نین؟ ئێمه‌ ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی له‌ سووریا بکشێینه‌وه‌ له‌وه‌ تێبفکرین.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌نیازه‌ هێزی ژماره‌ی وڵاتی عه‌ره‌بی وه‌کوو ئیمارات و میسر و سعوودییه‌ وه‌کوو هێزی به‌دیلی ئه‌مریکی له‌ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان له‌ سووریا به‌کرێ بگرێت به‌ڵام ژماره‌یێک به‌رپرسی ئه‌مریکی به‌ دووری ده‌زانن وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌و ئه‌رکه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ. ئه‌وان بڕوایان وایه‌ ئه‌گه‌ر دڵنیا ببنه‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا سووریا چۆڵ ده‌کات یارمه‌تییێکی لاوه‌کی ده‌ده‌ن و زۆرینه‌ی ئه‌و یارمه‌تییانه‌ش ته‌رکیز ده‌کاته‌ سه‌ر پشتیوانی کردنی ئاواره‌کان ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ ده‌بێت هێزی خۆجێیی مه‌شقی سه‌ربازی پێ بکرێت و پڕچه‌ک بکرێت.

به‌رپرسێکی ئه‌مریکی به‌ ڕۆژنامه‌که‌ی گوتوووه‌ به‌ دووری ده‌زانێت که‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ میلیۆنان دۆلار سه‌رمایه‌ له‌ سووریا دابنێن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13648

Your Comment

You are replying to: .
captcha