کوردپرێس- به گوێره‌ی زانیارییه وه‌ده‌ستهاتوووه‌کان شه‌وی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یێکی به‌هێز له هه‌ماری جیهازاتی سه‌ربازیی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له ناوچه‌ی قامیشلۆی سووریا ڕووی دا که ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریادایه.
ئه‌و ته‌قینه‌وه کاتژمێر 21:30 به کاتی ناوچه‌ییی سووریا ڕووی دا و ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو که ده‌نگه‌که‌ی له ناوچه‌ی نۆسه‌یبینی پارێزگای ماردینی تورکیا بیستراوه و به دوای ته‌قینه‌وه‌که بۆ ڕێگری له دڵه‌ڕاوکێی خه‌ڵکی ناوچه‌که هه‌ندێک په‌یام بڵاو کراوه‌ته‌وه و داوا له خه‌ڵک کراوه که له خانووه‌کانیان نه‌یێنه ده‌ره‌وه.
تاکوو ئێستا هیچ به‌رپرسێکی سوپای دیموکراتیکی سووریا، هێزه‌کانی YPG و هێزه‌کانی ئاسایشی خۆجێیی ڕاوبۆچوونیان له‌باره‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه ڕانه‌گه‌یاندوووه و ئامارێک له خه‌ساره‌کانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ش بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: زه‌رنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment