کوردپرێس- ڕۆژی چوارشەممە یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق (یۆنامی) رایگەیاند "شێواندنی کەسایەتیی بەربژێرەکان، ئیدی ئەگەر ژن بن یان پیاو، هەڕەشەیە لە سەر پرۆسەی هەڵبژاردن و نابێت ئەو هەڕەشانە بەردەوام بن" .
یان کۆبیش ئاماژەی بەوە دا "کاری قێزەون دژی پۆستەری کاندیدە ژنەکان و هێرش کردنە سەر کەسایەتییان و خانەوادەکانیان، گوشارخستنە سەریان بۆ کشانەوە، ئازاردانی ژنان کاریگەری لە سەر بەشداریکردنیان وەک دەنگدەر، کاندید، بەرپرسی هەڵبژاردن، چالاکوان، سەرکردەی سیاسی داهاتوو و ئەندامی پەرلەمان و حکومەت دەبێت".
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئەوەشی وتوە "بەشداری کردنی چالاکانەی ژنان لە هەڵبژاردنەکەدا واتای سەرکەوتنی پرۆسەکە و دیموکراسی لە عێراق دەگەیێنێت. گوتیشی، ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر بەربژێرە ژنەکان ئامانجیان ئەوەیە ژنان بترسێنن، ئەوانە لە کاندیدی رۆشنبیر، بەتوانا، بوێر و مێشککراوە دەترسن".
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە حکوومەت و سەرکردە سیاسییەکانی عێراقیش کرد، دەنگی خۆیان لە بەرامبەر بەئامانج کردن و هەوڵدان بۆ شێواندنی کەسایەتیی بەربژێرە ژنەکان دەربڕن.
Your Comment