دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی سلێمانی و ئێران بڕیاری لەسەردرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە تاران رایدەگەیەنێت، بڕیاری دەست پێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەرکراوە و ماوەی یەک هەفتەی دەوێت بۆئەوەی گەشتەکان لەنێوان سلێمانی و تاران دەست پێبکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران لەو باریەوە بە میدیاکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە: ڕۆژی سێشەممە لە نێوان کۆمپانیاکانی گەشتیاریی سلێمانی و تاران، بە فەرمی بڕیاری دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان تاران و سلێمانی دەرچووە و تەنیا ئامادەکردنی فڕۆکە ماوە بۆ گەشت کردن و ئەنجام دانی گەشتیش ماوەی یەک هەفتەی دەوێت.

لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە گەشتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران بەڕووی هاووڵاتییاندا وەستێنران.

News Code 13593

Your Comment

You are replying to: .
captcha