به‌کارهێنانی ناوی حه‌شدی شه‌عبی له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق حه‌رامه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌ی ڕه‌وتی سه‌در له‌ عێراق ده‌ڵێت: به‌کارهێنانی ناوی حه‌شدی شه‌عبی له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق قه‌ده‌غه‌ و حه‌رامه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در وه‌ڵامی پرسیارێکی دایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌کارهێنانی ناوی حه‌شدی شه‌عبی له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و ڕای‌گه‌یاند: به‌کارهێنانی ئه‌و ناوه‌ قه‌ده‌غه‌ و حه‌رامه‌.

موقته‌دا سه‌در له‌و که‌سانه‌ که‌ ناوی حه‌شدی شه‌عبی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌کار ده‌هێنن داوا ده‌کات سیمای ئایین و ئیسلام خه‌وشدار نه‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"ی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13577

Your Comment

You are replying to: .
captcha