هەڕەشە لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لایەن داعشەوە هەوڵی بێ ئاکامی شکست خواردووەکانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: هەڕەشە لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لایەن داعشەوە هەوڵی بێ ئاکامی شکست خواردوویێکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپی تیرۆریستیی داعش لە یەکەمین بەیاننامەی خۆیدا پاش فەشەل هێنانی لە عێراق هەڕەشەی کرد بازنەکانی دەنگدان و دەنگدەران دەکاتە ئامانج، لیوا یەحیا ڕەسوول وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەمە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی "العربی الجدید"دا وتی: لەو هەڕەشانە ناترسین چوونکە ئەو هەڕەشە تەنها هەوڵی بێ ئاکامی شکست خواردووەکانە.

لیوا یەحیا ڕەسوول زیادی کرد هەڕەشەکەی داعش پرسێکی نوێ نییە و ئەمەش یەکەمجار نییە کە هەڵبژادرن لە عێراقدا بەڕێوە دەچێت، ئێستاش هەندێک بەرنامە بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوندەکانی دەنگدان لە بەردەست دایە.

وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەو بارەیەوە وتیشی: ئێمە ڕووبەڕووی دوژمنێکی تیرۆریست بووینەتەوە و متمانە بە میللەت دەدەین هێزە عێراقییەکان بۆ دابین کردنی ئەمنییەتی بازنەکانی دەنگدان لە هەوڵداندان و بەیاننامەکەی داعش هەوڵدانی شکست خواردووەکانە، بەو حاڵەشەوە ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەێ هەڕەشەکان دەدەین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13528

Your Comment

You are replying to: .
captcha