سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی هەڕەشە لە دژبەرانی ڕیفراندۆم دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژێک دێ ئێمە لە کوردستانی سەربەخۆدا دادگایی دژە ڕیفراندۆمەکان دەکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو لە نووسینێکدا وەڵامی یووسف محەمەد دەداتەوە کە دەڵێ دەبێ ڕیفراندۆم چیەکان دادگایی بکرێن و لە وەڵامدا دەڵێ ڕۆژێکدێ ئێمە بەفیعلی لە کوردستانێکی سەربەخۆدا دادگایی دژە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیخوازان دەکەین.

ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە وەڵامدانەوەی یووسف محەمەد سەرۆكی لیستی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە فەیسبووکی خۆی دەنووسیت بە شانازیێكی زۆرەوە، نەک هەر ڕیفراندۆم چیم، تا مردن بەڕۆح و خوێن، پێشمەرگەی سەربەخۆی كوردستان و بارزانیم، ئێوە تەنها بەقسە داوای دادگایی كردنی ریفراندۆمچیەكان دەكەن، بەڵام دڵنیا دڵنیابن، رۆژێک دێت لە وڵاتی سەربەخۆییەوە، ئێمە بە فعلی دادگایی دژە ریفراندۆم و سەربەخۆیخوازەكان دەكەین.

ئەمە لە دوای ئەوەدیت کە یووسف محەمەد لە دیبەیتێکدا لە سلێمانی لەگەڵ موسەننا ئەمین، سەرۆكی لیستی یەكگرتوو، رێبوار كەریم سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند پێویستە ریفراندۆمچییەكان دادگایی بكرێن.

سەرچاوە: لڤین پرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13523

Your Comment

You are replying to: .
captcha