به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دیداری ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 2018.04.22 له‌گه‌ڵ جوانه لاونس باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری جه‌ختی له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق بۆ سه‌ر رێگه‌ی دروست و گرینگیی جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور و هاوبه‌شی راسته‌قینه له بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات کرده‌وه.
له‌م دیداره‌دا كه هه‌ڤاڵ ده‌سكۆ نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئوسترالیا ئاماده‌ی بوو بیروڕا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوسترالیا و پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق تاوتوێ كرا.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ جوانه لاونس له پۆسته نوێكه‌یدا خواست و پێزانینی خۆی نیشان دا بۆ ئه‌و پاڵپشتی و هاوكارییانه‌ی ئوسترالیا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعشدا پێشكه‌شی كردوووه.
هاوپه‌یوه‌ند به پرۆسه‌ی سیاسی و میكانیزم و ئاسته‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی گشتی له عێراق مه‌سروور بارزانی جه‌ختی له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق بۆ سه‌ر رێگه‌ی دروست كرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: پێویسته رێز له داخوازی و مافی گشت پێكهاته‌كانی عێراق بگیردرێت و دووپاتی له گرینگی جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور و هاوبه‌شی راسته‌قینه له بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه و ره‌چاو كردنی مافه ده‌ستوورییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئاینده ده‌كات نه‌ک كه‌سایه‌تیه‌كان.
له لای خۆیه‌وه باڵیۆزی ئوسترالیا باسی له‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی به گرینگیه‌وه ده‌ڕوانێته رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیری له فرا‌وانتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره جیاجیاكان ده‌كات.
خۆرێكخستنه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی هێرش و په‌لاماره‌كانی پاشماوه‌ی تیرۆریستان له چه‌ند ناوچه و كاریگه‌رییان به سه‌ر ره‌وشی ئاسایش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاربوووه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment