شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا ده‌ستی پێكرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شه‌ڕو پێكدادان له ‌ناو خاكی هه‌رێم له‌ نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا ده‌ستی‌پێكرده‌وه ‌و له ‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كیشدا ژماره‌یێک سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ كوژراون، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كانیش زانیاری له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه ‌و ڕاشی‌ده‌گه‌یێنێت: "گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ سه‌لامه‌تن".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیحسان عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 5:40 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 22ی 4ی 2018، شه‌ڕ و پێكدادانێكی قورس له ‌نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا له‌ سنووری چیای لێڵكان ڕووی دا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ئاوه‌دان نین، هیچ زانیارییێكمان له ‌سه‌ر كوژراو و برینداره‌كان نییه‌.

وتیشی: "گوندنشینانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ی تێدا ڕووی داوه‌، سه‌لامه‌تن و هیچ زیانێكیان پێنه‌گه‌یشتوووه‌".

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ ده‌وروبه‌ری گردی لێڵكان له‌ سنووری ناوچه‌ی سیده‌كان، ته‌قینه‌وه‌یێک ڕووی داوه ‌و له‌ ئه‌نجامدا سێ سه‌ربازی توركیا كوژراون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13516

Your Comment

You are replying to: .
captcha