به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیحسان عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان، به SNNی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 5:40 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 22ی 4ی 2018، شه‌ڕ و پێكدادانێكی قورس له نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له سنووری چیای لێڵكان ڕووی دا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ئاوه‌دان نین، هیچ زانیارییێكمان له سه‌ر كوژراو و برینداره‌كان نییه.
وتیشی: "گوندنشینانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ی تێدا ڕووی داوه، سه‌لامه‌تن و هیچ زیانێكیان پێنه‌گه‌یشتوووه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاوی كردۆته‌وه، له ده‌وروبه‌ری گردی لێڵكان له سنووری ناوچه‌ی سیده‌كان، ته‌قینه‌وه‌یێک ڕووی داوه و له ئه‌نجامدا سێ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment