به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زه‌ریف رۆژی شه‌ممه 21/4/2018 له‌وكاته‌ی له نیویۆرک قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان كرد گووتی: "هه‌وڵه‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بۆ قایل كردنی تره‌مپ بێ به‌رهه‌مه، هه‌ر چه‌نده ئه‌مریكا له‌و رێككه‌وتنه شكستی نه‌هێناوه، به‌ڵام داوای زیاتر ده‌كات".
زه‌ریف كه بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆركه روونی كردۆته‌وه كه ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌مریكا مه‌ترسیداره بۆ گه‌لی ئێران و هه‌موو گه‌لانی جیهان و نابێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بكرێت، چونكه ئه‌مریكییه‌كان پره‌نسیپی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی هه‌مه هی خۆمه و ئه‌وه‌ی تۆش هه‌ته ده‌كرێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین".
بڕیاره رۆژی 12/5/2018 سه‌رۆک دۆناڵد تره‌مپ رایبگه‌یێنێت ئایا سزاكانی سه‌ر ئێران كه په‌یوه‌سته به دۆسێی ئه‌تۆمی هه‌ڵده‌گرێت، یان وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتننامه‌كه ده‌كشێته‌وه و سزا و ئابڵۆقه‌ی زیاتر به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌سه‌پێنێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ش بدات گورزێكی كه‌مه‌رشكێن له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 ده‌دات كه له‌نێوان ئێران و شه‌ش هێزی گه‌وره‌ی جیهانی كرا.
له‌و كاته‌وه‌ی تره‌مپ بوووه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌رده‌وامه له فشار خستنه سه‌ر هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ واشنتن كار بۆ هه‌مواركردنی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بكه‌ن. بڕیاریشه ئه‌م هه‌فته‌یه له كۆبوونه‌وه‌یێكدا له‌گه‌ڵ ماكرۆن و مێركڵ، پرسی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه تاوتوێ بكه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment