داعش بەنیازە کێشە بۆ هەڵبژادنەکانی عێراق دروست بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ڕایگەیاند پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژادرنی پەرلەمانی لە عێراق بە باشی بەڕێوەدەچێت و زیادی کرد: داعش بەنیازە کێشە بۆ هەڵبژادنەکانی عێراق دروست بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش پاڵپشتی تەواوی هاوپەیمانان بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە 22ی گوڵان لە عێراق دەردەبڕێت و دەڵێت: دڵنیایی دەدەین کە پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو و ئارام بەڕێوەبچێت.

دیلن هەروەها ئاماژەی دا بە ئەوەی کە پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژادرنی پەرلەمانی لە عێراق بە باشی بەڕێوەدەچێت و زیادی کرد: داعش بەنیازە کێشە بۆ هەڵبژادنەکانی عێراق دروست بکات.

ڕایان دیلن لەبارەی هاوکاری کردنی هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگەوە گوتی: "ئێمە لەسەر را‌هێنان کردن و دابین کردنی چەک بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و لەوانیش پێشمەرگە بەردەوامین بۆ ئەوەی توانایان باشتر بێت و لە پرۆفێشناڵ بوون بەردەوام بن و سوپاکانیان پرۆفێشناڵ بکەن".

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13489

Your Comment

You are replying to: .
captcha