بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەزیز رەئووف، نووسەر و مامۆستای زانكۆ دەڵێت: "مێژوویێكمان هەیە لە دروست بوونی پارت و یەكگرتن و یەكخستنی لەگەڵ قەوارە سیاسیەكانی تر، هەندێک خاڵی سلبی و ئیجابی هەیە خاڵە سلبیەكان كە لە مێژووی حوكومڕانی یەكێتی و پارتی بینرا، هاوپەیمانیی یەكێتی و پارتی زیانی زۆری لە دیموكراسی دا هەموو دەنگەكانی دیموكراسی كوشت كورسییەكان بەرێككەوتن دابەش دەكران".
عەزیز ڕەئووف ئاماژەی بەوەش كرد: ئێستا لە بەردەم قۆناغێكی جیاوازداین بەو پێوەرانەی لە ئێستادا حوكومڕانی لە هەرێمی كوردستان حوكومڕانییێكی بنەماڵەییە، حوكومڕانییێكی سوڵتانییە، كە ئەوە زیانێكی زۆری لە دوونیای ئێمە داوە، لە دەرەوەی ئەو حوكومڕانییە چەندین هێزی دیكەمان هەیە ناتوانن لە قەوارەیێک لە هێزێكی دیاريكراودا كۆ ببنەوە".
عەزیز رەئوف وتیشی لەبەر ئەوەی ئێستا لە دۆخێكی ئاڵۆزداین رەنگە بلۆكێكی سیاسیی كاریگەری ئەوەی هەبێت، فۆڕمی حزبی بە تەقلیدی ناتوانیت حوكومڕانی هەرێمی كوردستان بكات، حزبێک بۆ دوو حزب ناتوانن حوكومڕانی هەرێم بكەن.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment