به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا له چه‌ند حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر هاتوونه‌ته 60 کیلۆمه‌تریی خاکی تورکیا و ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی به‌ربڵاویان له ڕێگای زه‌وین و ئاسمانه‌وه دژی هێزه‌کانی په‌که‌که به که‌ڵک وه‌رگرتن له جیهازاتی سه‌ربازیی قورس له نیشتنگه‌کانی باکووری هه‌رێمی کوردستان ده‌ست‌پێکردوووه که تا ئێستا بۆته هۆی به‌رکه‌وتنی خه‌سارێکی زۆر به ژێرخانه‌کانی ناوچه‌که، کوژران و برینداربوونی ژماره‌یێکی زۆر له هاووڵاتییانی سڤیل و چۆڵ کرانی ده‌یان گوند.
به‌پێی هه‌واڵێک که له شارپرێس بڵاو کراوه‌ته‌وه؛ هاوڵاتیانی کورد لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، ڕانیە، قەڵادزێ، شارەزوور، کەرکووک، کەلار و قەندیلەوە بەرەو سیدەکان بەڕێکەوتن، لە گوندی باڵەیانی سەر بە شارۆچکەی قەسرێی سەر بە شارۆچکەی چۆمان، گەیشتنە یەکدی و کاروانێکی هاوبەشیان پێکهێنا".
ئاژانسەکە ئەوەشی وتوووە "پاش ئەوەی کاروانی هاووڵاتییان گەیشتە باڵەیان، لەوێوە بەرەو سیدەکان بەڕێکەوتن، بەڵام لە خاڵی پشکنینی شارۆچکەی قەسرێ لە لایەن ئاسایشی پارتییەوە ڕێگرییان لێ‌کرا، هەروەها ئاسایشی پارتی ڕێگری کرد لە ڕۆژنامەنووسان کە کارەکانیان ئەنجام بدەن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment