كورد مافی ڤیتۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كورد مافی ڤیتۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و ره‌خنه‌ش له‌ ژماره‌یێک لایه‌نی سیاسی ده‌گرێت، به‌وه‌ی راسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، ئه‌و لایه‌نانه‌ چوونه‌وه‌ به‌غدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م قسانه‌ی موسه‌ننا ئه‌مین له‌میانه‌ی دیبه‌یتێكی تایبه‌تدا هاتوون، كه‌ بۆ كاندیدانی چه‌ند لیستێكی حزبه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رێكخرابوو و دووپاتی كرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور كورد مافی ڤیتۆی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق، بۆیه‌ هیچ هێزێكی عێراقی ناتوانێت ده‌ستوور هه‌موار بكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها موسه‌ننا ئه‌مین ره‌خنه‌ش له‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی ده‌گرێت، به‌وه‌ی كه‌ هێشتا خوێنی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كان وشک نه‌بووبۆوه‌ و سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی به‌هۆی هێرشی حه‌شده‌وه‌ ئاواره‌ بووبوون، كه‌چی ئه‌وان بێ هه‌ڵوێست بوون و چوونه‌ به‌غدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13462

Your Comment

You are replying to: .
captcha