به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م قسانه‌ی موسه‌ننا ئه‌مین له‌میانه‌ی دیبه‌یتێكی تایبه‌تدا هاتوون، كه بۆ كاندیدانی چه‌ند لیستێكی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رێكخرابوو و دووپاتی كرده‌وه، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور كورد مافی ڤیتۆی هه‌یه له سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق، بۆیه هیچ هێزێكی عێراقی ناتوانێت ده‌ستوور هه‌موار بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها موسه‌ننا ئه‌مین ره‌خنه‌ش له گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی ده‌گرێت، به‌وه‌ی كه هێشتا خوێنی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان وشک نه‌بووبۆوه و سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی به‌هۆی هێرشی حه‌شده‌وه ئاواره بووبوون، كه‌چی ئه‌وان بێ هه‌ڵوێست بوون و چوونه به‌غدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment