ئاوارەکانی کەرکووک و خورماتوو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەنگ دەدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوتەی جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاوارەکانی کەرکووک و خورماتوو دەتوانن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەنگ بدەن.

کوردپرێس- رزگار حەمە محێدین ، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند ، بەپێی رێککەوتنی نووسینگەی کۆمیسیۆنی پارێزگای سەڵاحەدین و پارێزگای سلێمانی کارتی دەنگدانی ئاوارەکانی خورماتوو دەنێردرێت بۆ سلێمانی و ئاوارەکان دەتوانن کارتەکانیان وەربگرنەوە و دەنگی خۆیان بدەن.

رزگار حەمە محێدین دەشڵێ: "بە هەمان شێوە ئاوارەکانی کەرکووک و نەینەوا و ئەنباریش دەتوانن لە بنکە تەرخانکراوەکان لە هەرێمی کوردستان دەنگی خۆیان بدەن، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئاسانکارییێکمان کردووە".

News Code 13457

Your Comment

You are replying to: .
captcha