بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی زەید داینی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی سوومریە نیووزدا ئیدیعای کرد بە هۆکاری نادیارەوە، ئێران 24 کاتژمێرە کارەبای لە سەر ئەو پارێزگایە داخستووە و ئەوەش بوەتە هۆی خەساری دانیشتوانی پارێزگای دیالە.
داینی جەختی کردەوە کاتی ئەوە گەیشتووە هاوردە کردنی کارەبا لە ئێران ڕابگیرێت و بوودجەی ئەو کارە سەرفی کڕینی گاز بکرێت بەمەبەستی چالاک کردنی ناوەندی بەرهەم هێنانی کارەبای نەنسووریە لە ڕۆژهەڵاتی بەعقووبە.
شایانی باسە زیاتر لە 10 ساڵە 70% پێداویستیی کارەبای شارەکانی پاێزگای دیالە لە لایەن ئێرانەوە دابین دەکرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment