به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی زاهێر سارایی ڕۆژی شه‌ممه له‌و باره‌یه‌وه به هه‌واڵنێرانی وتوووه: دیارده‌ی خوڵبارین له سێ شاری ئیلام، سهربله و ئه‌یوان به خه‌ستی ده‌بینرێت.
سارایی زیادی کردوووه: ئه‌و دیارده‌یه له سه‌حرای عێراق و سووریاوه به‌ره‌و پارێزگاکه کشاوه و داوای له کۆمیته‌ی قه‌یرانی پارێزگای ئیلام‌یش کردوووه به‌شێک له ده‌وامی ئیداریی پارێزگاکه پشوو بدرێت.
سه‌رۆکی ئیداره‌ی که‌شناسیی پارێزگای ئیلام‌یش وتوویه‌تی: دیارده‌یێکی نوێی خوڵبارین ئێستا له عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌کات و پێشبینی ده‌کرێت لانی که‌م تا ڕۆژی دووشه‌ممه دیارده‌که به‌رده‌وام بێت.
له‌و ڕۆژانه‌دا که دیارده‌ی خوڵبارین ده‌ستپێده‌کات خواردنه‌وه‌ی شیر و نه‌چوونه ده‌ره‌وه و به‌کارهێنانی ده‌مامه‌ک کۆمه‌ڵێک ڕێگاچارن بۆ ڕزگاربوون له نه‌خۆشییه‌کان. بۆیه‌ش هۆشدار به نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه و دڵ و ڕیخوڵه و ژنانی دووگیان و مناڵهوبهر دراوه ئاگایان له ته‌ندروستی خۆیان بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment