داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ که‌رکووک ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی ئیداریی پارێزگای که‌رکووک داوای له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق کردوووه‌ زوو به‌ زوو ئاواره‌کانی باشوور و ڕۆژئاوای پارێزگای که‌رکووک بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ئه‌و پارێزگایه‌ ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی گه‌ره‌نتی کردنی به‌شداریی چالاکانه‌ی هاووڵاتییان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاله‌ نووره‌ددین مه‌فره‌جی له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ سۆمه‌ریه‌ نیووزی وتوووه‌: ئه‌گه‌رچی بانگه‌شه‌ی به‌رفراوانی هه‌ڵبژاردن بۆ 12 کورسیی پارێزگای که‌رکووک ده‌ستی پێکردوووه‌ به‌ڵام هیچ جموجووڵێک له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌دی ناکرێت.

ناوبراو داوای له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کرد زوو به‌ زوو ئاواره‌کانی باشوور و ڕۆژئاوای پارێزگای که‌رکووک بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ئه‌و پارێزگایه‌ ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی گه‌ره‌نتی کردنی به‌شداریی چالاکانه‌ی هاووڵاتییان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.

مه‌فره‌جی ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد ئێستا زیاتر له‌ 20 هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی ئاواره‌ له‌ شاری که‌رکووک هه‌ن و زیاتر له‌ 4 هه‌زار ئاواره‌ی دیکه‌ش له‌ که‌مپه‌کانی له‌یلان و داقۆق له‌ باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و پارێزگایه‌ و 200 بنه‌ماڵه‌ی ئاواره‌ی دیکه‌ش له‌ شاری حه‌ویجه‌ هه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13426

Your Comment

You are replying to: .
captcha