ڕه‌وتی حیکمه‌ جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی له‌ عێراق ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی ڕه‌وتی ئه‌لحیکمه‌ی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌پێی زۆرینه‌ی سیاسی ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئیتنیکه‌کانی عێراق له‌ حکوومه‌تدا تاکڕه‌وی بکه‌ن هه‌ر بۆیه‌ جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی له‌و وڵاته‌ ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌بیب ته‌رفی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سیاسی له‌ عێراق تاکڕه‌وی له‌ حکوومه‌تی به‌دواوه‌ ده‌بێت هه‌ر بۆیه‌ جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی به‌ ئامانجی ڕێگری له‌ په‌راوێز خستنی دیکه‌ی ئیتنیکه‌کان و دانانی که‌سێکی شیاو له‌ شوێنێکی گونجاو ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی به‌ مانای پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی نوێ له‌ لایه‌ن پێکهاته‌ یان تایفه‌یێکی دیاری‌کراوه‌ که‌ دیکه‌ی ئیتنیکه‌کان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق وه‌لاوه‌ ده‌نێت و کێشه‌یێکی نێوخۆییی زۆر له‌ وڵات دروست ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "کنوز میدیا"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13419

Your Comment

You are replying to: .
captcha