بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەیێکدا لە شاری سلێمانی، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ وتەیێکی سەبارەت به هەڵبژاردن و دۆخی کوردستان پێشکەش کرد و وتی: "کام حزبەیان خۆی بە ئازاد دادەنێت، بابێت ڕووبەڕووم ببێتەوە و چی هەیە بیخاتەڕوو".
وتیشی: ئەو بە دزییەوە باسی سەرکردەی ئەو حزبانە ناکات، بەڵکوو بەوپەڕی بوێرییەوە ناویان دەهێنێت و باسیان دەکات، بەڵام ئەوان بە "ترسنۆکی"ەوە باسی دەکەن و لە ژێرەوە خەڵکی لێ هان دەدەن.
شاسوار عەبدولواحید لە بارەی ئەو تۆمەتانەشی کە ئاڕاستەی دەکرێن، وتی ئەگەر ڕاست دەکەن با بیدەنە دادگا.
هەروەها ئامادەیی دەربڕی لە هەر میدیا و دەزگایێکی ڕاگەیاندنەوە، ڕووبەڕووی کەسی یەکەمی حزبەکان ببێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment