بەپێی هەواڵی کوردپرێس،یان کۆبیش، نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت: "گرەنتی بۆ هەڵبژاردنێکی پاک لە دەستی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە، بەڵکوو لەدەست کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و ئەو پارتە سیاسیانەیە کە بەشدارن، ئەوان خۆیان پێویستە پابەندی بنەماکانی کێبڕکێیەکی ئارام بن، ئێمە وەک نەتەوە یەکگرتووەکان چەند چاودێرێک دەنێرین تا لە نزیکەوە چاودێری دۆخی هەڵبژاردنەکان بکەن، بەڵام ئەو چاودێرانە سەر بە لایەنە نێودەوڵەتییەکانن نەک سەر بە یوئێن".
بە پێچەوانەشەوە هەندێک لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان پێیان وایە، كە پێویستە چاودێری هەڵبژاردنەکان بکەن، چوونکە وەک ئەوان دەڵێن، هەڵبژاردنەکە داهاتووی نێوان هەولێر و بەغدا دیاریدەکات.
شایانی باسە هەڵبژادرنەکانی پەرلەمانی عێراق 12ی مەی واتا 22ی گوڵان بەڕێوە دەچێت.
سەرچاوە: کوردستان 24
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment