مومکینه‌ ڕووسیا تورکیا ناچار بکات عه‌فرین به‌جێ بێڵێت

به‌شی جیهان- توێژه‌رێکی کار و باری تورکیا پێی وایه‌ مومکینه‌ ڕووسیا به‌م زوووانه‌ تورکیا ناچار بکات عه‌فرین به‌جێ بێڵێت هه‌ر بۆیه‌ ئه‌ردۆغان خه‌ریکه‌ ئاماده‌کاری بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که‌ ده‌یه‌وێت سیسته‌می حوکمڕانی له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی بگۆڕێت له‌ هه‌واڵێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا ڕای‌گه‌یاند هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار که‌ بڕیار بوو نۆڤێمبێری 2019 به‌ڕێوه‌ بچێت له‌ 24ی جانیڤێری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سونر جاگپتای توێژه‌ری پرسه‌کانی تورکیا له‌ په‌یمانگای واشنتۆن له‌باره‌ی هۆکاری گۆڕینی بۆچوونی سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ ئه‌سۆشێتێدپرێسی وت: ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت که‌ڵک له‌و گۆڕانکارییانه‌ وه‌ربگرێت که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ناوبراو ته‌واو بوووه‌.

ئه‌و توێژه‌ره‌ی پرسه‌کانی تورکیا له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ مومکینه‌ به‌م زوووانه‌ ڕووسیا تورکیا ناچار بکات عه‌فرین ناوچه‌ی کوردنشین له‌ باکووری سووریا به‌جێ بێڵێت هه‌ر بۆیه‌ ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت پێش له‌وه‌ی که‌ ئه‌و شته‌ ڕوو بدات هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ببات.

ناوبراو ده‌شڵێت: ئه‌ردۆغان پێشتر زه‌مینه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی فه‌راهه‌م کردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13387

Your Comment

You are replying to: .
captcha